ئێمە کە موسڵمانین ئەرکی سەر شانمانە کە بزانین بۆچی ڕۆژی عەرەفە گەورەیە و هەموو ساڵێک ۹ی ذی‌الحجە بە عەرەفە، ناو دەبەن. عەرەفە چەندین فەزڵ و تایبەتمەندی لەخۆی دەگرێت و ئێمەی موسڵمان ئەگەر بتوانین لەو ڕۆژدا دەبێت ڕۆژوو بگرین، چۆنکە هیچ ڕۆژێک نییە هێندەی ڕۆژی عەرەفە کە خوای گەورە بەندەی تێدا لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار بکات. […]

ئێمە کە موسڵمانین ئەرکی سەر شانمانە کە بزانین بۆچی ڕۆژی عەرەفە گەورەیە و هەموو ساڵێک ۹ی ذی‌الحجە بە عەرەفە، ناو دەبەن.

عەرەفە چەندین فەزڵ و تایبەتمەندی لەخۆی دەگرێت و ئێمەی موسڵمان ئەگەر بتوانین لەو ڕۆژدا دەبێت ڕۆژوو بگرین، چۆنکە هیچ ڕۆژێک نییە هێندەی ڕۆژی عەرەفە کە خوای گەورە بەندەی تێدا لە ئاگری دۆزەخ ڕزگار بکات.

لەو ڕۆژەدا خوای گەورە نزیک دەبێتەوە و شانازی دەکات بەوانەوە لای فەریشتەکان و دەفەرمێت ئەوانە چییان دەوێت بێجگە لە ڕەزامەندی من.
ڕۆژی عەرەفە بریتی نییە لە بازاڕ چوون و ماڵ پاک‌کردنەوە بۆ جەژن؛ بۆ خەوتن و ئیستراحەتیش نییە؛ ئەو ڕۆژە خوا ڕێزی تایبەتی لێناوە و زۆر گەورەیە و خوا شانازی دەکات بە ئامادە بووانی کێوی عەرەفەوە، هەرچەند ئەمە دوو ساڵە بە هۆی کۆڕوناوە حاجیەکانی ئێمە بێبەشن لەو فەزیلەتە.

ئەو ڕۆژە ڕۆژی گوێرایەڵی و تێکۆشانە لە عیبادەت و دوعا. پاڕانەوەی ڕۆژی عەرەفە وێنەی نییە، هەوەڵبدە لەم ڕۆژەدا هیچ هەناسەیەکت لە غەیری عیبادەت و نزیک بوونەوە لەخوا تێ نەپەڕێت؛ تەنانەت ئەگەر جوانترین شتی دونیات لەبەر دەست بێت.

با ڕۆژی عەرەفە وەک هەلێکە لەدەست نەدەین؛ فورەسەتە لەوانەیە ساڵێکی تر ئەم کاتە هەموومان لەژێر خاکدا بین. شەوانی قەدەر لای ئێمە زۆر ڕوون نییە کە کام شەوی کۆتایی ڕەمەزانە، بەڵام ڕۆژی عەرەفە هەموومان پێی ئاشنایین و خوای گەورە خۆی لەڕۆژی عەرەفەدا دێتە سەرعەرش و هەر نزایەک بکەیت گیرا دەبیت بەتایبەت لە دوای نوێژی عەسر تا بانگی مەغریب.

هەوڵبدەین هەموو ڕۆژێکمان پڕ کەین لە زیکر و دوعاو نوێژ و تەسبێحات و داواکاریەکانمان لە خزمەتی خوا و بەدڵ یەقینمان هەبێت کە بۆمان جێبەجێ دەکات.
ڕۆژی عەرەفە سەد هەزار جار سورەتی ئەخلاس بخوێنە لە بەر ئەوەی کە دوای ئەم سورەتە هەر دوعایەک بکەیت بەئێزنی خوا بۆت جێبەجێ دەبێت.
خوای گەورە یارمەتی هەموومان بدات لەم کارە پیرۆزەدا شەریک بین و بەلوتفی خۆی لێمان قەبووڵ بکات.

  • نویسنده : مەرزیە خاکی
  • منبع خبر : هاولاتی