ئەم ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی ئەدەب دۆستان و لایەنگرانی فەرھەنگ و ئەدەبیاتی کوردی و هەروەها بنەماڵەی مامۆستا زاری بەڕێوەچو مەلا عەبدولکەریمی سائیب (زاری) لە ساڵی ۱۲۸۴ـی هەتاوی لە گوندی ئاڵکەڵووی ناوچەی فەیزوڵڵابەگی سەقز لەدایکبووە. ناوبراو بۆ خوێندن زۆر شوێن گه‌ڕاوه ، تا یه‌کێک له ئاغاکانی فه‌یزوڵڵابه‌گیی به ناوی فه‌یزوڵڵاخانی فه‌یزنژاد ، کوڕی عەزیز خانی ساعیدولمه‌مالیکی “ئاره‌بوغڵووی […]
ئەم ڕێوڕەسمە بە ئامادەبوونی ئەدەب دۆستان و لایەنگرانی فەرھەنگ و ئەدەبیاتی کوردی و هەروەها بنەماڵەی مامۆستا زاری بەڕێوەچو
مەلا عەبدولکەریمی سائیب (زاری) لە ساڵی ۱۲۸۴ـی هەتاوی لە گوندی ئاڵکەڵووی ناوچەی فەیزوڵڵابەگی سەقز لەدایکبووە.
ناوبراو بۆ خوێندن زۆر شوێن گه‌ڕاوه ، تا یه‌کێک له ئاغاکانی فه‌یزوڵڵابه‌گیی به ناوی فه‌یزوڵڵاخانی فه‌یزنژاد ، کوڕی عەزیز خانی ساعیدولمه‌مالیکی “ئاره‌بوغڵووی سه‌روو” ئه‌یباته لای خۆی و ئه‌یکاته پێشنوێژی ئه‌و گوندە و زه‌مینی ئه‌داتێ و کشتوکاڵی تیا ئه‌کا و تا کۆتایی ته‌مه‌نی واته ساڵی ۱۳۶۱ له‌وێ ئەژی و کۆچی‌دوایی ئەکات و ئەسپەردەی خاک کرا.
مامۆستا زاری دیوانە شێعرێکی بە ۳۰۰ لاپەڕەوە بەجێهێشتوە کە پێکهاتووە لە هەشتاوهەشت غەزەڵ و پەنجاوشەش قەسیدە و حەڤدە پێنج خشتەکی و بیست و یەک مەسنەوی و چواردە شێعری نیشتمانی و شەست و شەش شێعری ئایینی و حەڤدە شێعریشی….
ئه‌م زاته به‌رزه كلاسیك نووسه جگە لە بەڕێوەبردنی ئەرکی مەلایەتی و کاروباری سەختی وەرزێری، لە ناو دنیای وشەکان‌دا ئەسپی قەڵەمی تاو داوە و ئەو شیعرە بەرزانەی خولقاندووە کە ئێستا لە دیوانە شیعرییەکەی‌دا بۆتە سامانی کتێبحانەی کوردی.
سه‌رجه‌م شێعره‌كانی زاری وه‌سفی سروشت و جوانی ، بیر و باوه‌ڕی ئایینی، گله‌یی له ڕۆژگار و یار. ئامۆژگاری خه‌ڵك و په‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، هاواری یه‌كێتیی و زانیاری بۆ كوردان. خۆشه‌ویستی و رزگاری نیشتمان، ڕخنه له خورافاته.
- منبع خبر : هاولاتی
Friday, 17 May , 2024